چۆن لە ماڵەوە مێژوو دەخوێنی؟

1)  ناونیشان و سەردێڕی لاوەکی دەقەکە بخوێنەرەوە. وێنە و گرافەکان بخوێنەوە. ئەمانە بەکاربهێنە بۆ ئەوەی لەبیرت بێت کە لە پۆلدا سەبارەت بەو بابەتەی کە فێری دەبیت، چی گوترا.

2) گرنگترین چەمکە نوێیەکان بدۆزەوە و دڵنیابە کە دەتوانیت بە وشەی خۆت ڕوونیان بکەیتەوە. نموونەی چەمکەکان بدۆزەرەوە.

3) بیر لەوە بکەرەوە کە چەمکەکان چ جۆرە کۆیەک پێکدەهێنن. چۆن پەیوەندییان هەیە؟ گەورەترین شت چییە، بەشەکانی چۆنن؟

4) تەواوی دەقەکە بخوێنەرەوە. وێنەیەک، دیاگرامێک، خشتەیەک بکێشەوە.

5) وشەکان و ئەو شتانە نیشانە بکە کە لێیان تێناگەیت. لە وانەی داهاتوودا ئەمانە لە مامۆستاکەت بپرسە.