1) چەند ڕۆژێک پێش تاقیکردنەوەکە بڕگەکان بە گروپی چەند لاپەڕەی دووبارە بکەوە، تێبینی و وێنەکێشان و نەخشەکان بۆ پشتگیریکردنی یادەوەریت بنووسە.
2) دڵنیابە کە هێما تایبەتەکانی کیمیات لەبیربمێنێتەوە، بۆ نموونە هێماکانی توخمەکان.
3) دیاگرامەکان و هاوکێشەکانی کاردانەوە و وێنەکانی ناو کتێبەکە بپشکنە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە لەو شتانە تێدەگەیت کە لە دەقەکەدا گێڕدراوەتەوە.
4) نموونەکانی حیسابکردن بخوێنەوە. ئەگەر بۆ تاقیکردنەوەکە دێنە پێشەوە، مەشقی حیساباتەکان بکە.