چۆن لە ماڵەوە زمانەکان دەخوێنیت؟

1) دەقەکانی خوێندنەوە بە دەنگی بەرز بخوێنەوە و ئەو وشانەی نایانزانی لە وشەنامەکەدا بپشکنەوە.

دووبارە دیالۆگەکە بە دەنگی بەرز بخوێنەوە هەروەکوو ئەوەی تۆ یەکێک بیت لە کاراکتێرەکان. (2 هەوڵ بدە بە شێوەیەکی شیاو وڵامی وشەکانی نۆرەقسەکە بدەیتەوە. دوای ئەوە سەیری مۆدێلەکە بکە.

3) وشەکانی ناو وشەنامەکە بە دەنگی بەرز دووبارە بکەوە: سەرەتا لایەنی فینلەندی بە دەست داپۆشە و مانای وشە بێگانەکە بە زمانی فینلەندیدا وەبیر خۆت بهێنەوە. پاشان لایەنی زمانی بیانی لە وشەسازیدا داپۆشە و مانای وشەی فینلەندی لە زمانی بیانیدا وەبیر خۆت بهێنەوە. لەبیرت بێت بابەتەکان و وشە لێکدەرەکان دووبارە بکەیتەوە! هەروەها زۆر باشە، کە وشەکان بنووسییەوە، کە دەگەڵ شێوەی نووسینی دروستیان ئاشنا بی. و لەبیرت بمێننەوە.

4) ئینجا لە کۆتاییدا ئەرکەکانی ماڵەوەت ئەنجام بدە. لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکانی ڕێزماندا ڕێنماییەکانی ڕێزمان لە کتێبەکەدا بە کراوەیی لەبەر دەست دابنێ. ئەگەر پێویستت بە وشەیەک بوو، لە فەرهەنگەکەدا سەیری بکە، بەم شێوەیە وشەکە شوێنەواری بیرەوەریی بینراو بەجێدەهێڵێت. لە گووگڵ کەڵک وەرمەگرە.