چۆنیەتیی خوێندنەوەی دەقی جوغرافیا – 2

دەقەکانی جوگرافیا هەروەها باسی هۆکار و دەرئەنجامەکان یان کاریگەرییەکان دەکەن. لە کاتی خوێندنەوەی دەقەکەدا پێویستە بە باشی ئاراستەی هۆکار و کاریگەری یان شوێندانەریی ئەو بزانیت و بۆ نموونە بە تیرێک بۆ خۆتی ڕوون بکەیتەوە. دەتوانیت بە بەکارهێنانی فەرهەنگۆک و لیستی وشەکان لە دەقەکەدا بەدوای هۆکار و دەرئەنجامەکاندا بگەڕێیت: دەقەکان باس لە هۆکار و کاریگەری و دەرئەنجام دەکەن. ئەمانەی خوارەوە زۆرجار وەک کردار بەکاردەهێنرێن:بەهۆی ئەوەوە بووە، دەبێتە هۆی ئەوە (بۆ وێنێک و شتێک)، کاریگەریکردن، هۆکاربوون. هه ڕوه ها بۆ نموونه ئەو وشانە لەبەر(شتێک) یان به هۆی (شتێک)، له به ر ئەوە، یان چونکێ باس له هۆکار و دەرەنجامەکان دەکەن.