1. بەشەکانی کتێبەکە بخوێنەوە و پێداچوونەوە بە تێبینیەکانی دەفتەر ی یاداشتدا بکە.
2. ئەرکی ماڵەوەت بکە.
3. هەمیشە مەشق بە خوێندنەوە بکە. لە کاتی بەتاڵتدا نووسینی بچووکی فینلەندی بخوێنەوە، وەک تەنیشتی کارتۆنی شیر، نووسراوی پاکەتی دانەوێڵە، ناوی شەقامەکان، ڕیکلامەکان، ڕێنمایییەکانی سەر تابلۆی بڵاوکراوەکان، ڕاگەیاندنەکان و وتارەکانی ڕۆژنامە خۆڕاییەکان. کتێبخانەکان خەزێنەن!
4. سەیری بەرنامەکانی تەلەفزیۆنی فینلەندی بکەن یان لە ڕادیۆ یان لە ئینتەرنێت گوێ لە وتاری فینلەندی بگرە.
5. هەرکاتێک توانیت بە بەردەوامی زمانی فینلەندی بەکار بهێنە. زمانەکە بۆ ئینگلیزی مەگۆڕە، تەنانەت ئەگەر پێت وایە باشتری دەیزانی.
6. زمانی دایکیی خۆت بە ڕەوانی فێر ببە ، ئەو کات فێربوونی زمانێکی نوێ ئاسان دەبێت. کتێبخانەکان بابەتی فرەزمانی پێشکەش دەکەن. هەروەها کتێبخانەیەکی فرەزمانی لە فینلەند هەیە کە بۆ سەرانسەری فینلەند کتێب بە قەرز دەدات.
7. بە زمانی خۆت قسە لەگەڵ گەورەکان بکە سەبارەت بە دیاردە و ڕووداوەکانی جیهان، سەبارەت بە ئەرکی ماڵەوە، لەسەر فینلەند، لەسەر قوتابخانە و خولیاکان. ئەمە زانیاریی جیهانت پێدەبەخشێت کە بۆ تێگەیشتن لە شتە نوێیەکان پێویستە. ئەگەر ئاشنای ئەم دیاردەیە بیت، ئەو وشەی فینلەندییەی کە ئاماژە بە دیاردەیەکە دەکات ئاسانتر وەبیرت دێتەوە.
8. فێربە چۆن هەڵەکانی زمان هەر جارە و یەکێکیان و دوای ڕاو وبۆچوونی مامۆستاکەت ڕاست بکەیەوە.