چۆن پێداچوونەوە بە تاقیکردنەوەکانی زمان و ئەدەبی فینلەندی بکەی؟

1. بەشەکانی کتێبەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا و هەر ڕۆژە و کەمێک بخوێنەوە. نەخشەی مێشک ئامادە بکە و پوختە و لیست یان هێڵکاری بنووسە. دڵنیابە لەوەی کە لە بەشەکانی کتێب و وشەگەلیان تێدەگەیت. لەڕێگای چاوخشاندنەوەی تێبینیەکانی دەفتەری یادداشتەکەت تواناییی خۆت زیاتر بکە.

2. پێداچوونەوە بە مانای چەمکە سەرەکییەکان بکە بۆ فێربوون: هەروەها بە وشەی خۆت ڕوونیان بکەوە و بە دروستی ڕاهێنانیان لەسەر نووسینیان بکە. چەمکەکان بە نووسینیان لە ڕستەی جیاوازدا ڕاهێنان بکە. دڵنیابە لەوەی کە چەمکەکە لەگەڵ چەمکێکی نزیک، یان چەمکی سەرەکی و یان ژێرچەمک تێکەڵ نەکەیت.

3. پێداچوونەوەی ڕێزمان لەڕێی دووبارەکردنەوەی ڕاهێنانی تەواونەکراوی ئەرکەکان و ئەرکەکانی کە پێشتر ئەنجام دراون. ئەمانەی خوارەوە بەبیر بهێنەرەوە: مانای دیاردەی ڕێزمانی چییە؟ ئەم دیاردەیە چ شتێکی نوێ بۆ وشەیەک یان دەستەواژەیەک دەهێنێت؟ ئەمە دەربارەی چ جۆرێک لە وشە یان دیاردەی ڕستەیە؟ ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی بە وەرچەرخانەوە هەبێت: فۆرمەکە پەیوەستە بە کام جەستەوە)لە فرمانەکاندا بۆ نمونە یەکەم کەسی تاک، سێهەم کەسی کۆ شێوەی بنەڕەتی؛ لە ناوەکان جەستەی بزوێن یان/ جەستەی بێدەنگ (؟ چ هەنگاوێک پێویستە پێش ئەوەی شێوەیەک دروست بکرێت؟ جیاوازی و گۆڕانکاریی پیتەکان tpk چۆن پەیوەندی بەمە هەیە؟ ئەگەر ئەو بابەتەی کە پێویستە فێر ببێت پەیوەندی بە ڕستەکانەوە هەبێت: چ جۆرە گۆڕانکارییەک لە هەموو ڕستەکەدا ڕوودەدات کاتێک دیاردەکە ڕوودەدات؟ (بۆ نمونە، گۆڕینی فرمان لە ڕستەدا بۆ نێگەتیڤ دەتوانێ بەشێک بۆ ڕستەیەک زیاد بکات، وەکوو گۆڕانی ڕستە بۆ iviititrap: من کتێبێک دەخوێنمەوە. – من کتێبەکە ناخوێنمەوە).

4. پێداچوونەوە بە وشەگەلی بەشەکانی کتێبەکەدا بکە بۆ ئەوەی بتوانیت وەڵامی پرسیارە درێژەکانیش بدەیتەوە. بزانە دەزانی چۆن ناوە تایبەتەکان بە دروستی بنووسن.

5. ئەگەر تاقیکردنەوەکە پێویستی پێکرد، پێشوەخت دەقی کتێبەکە بخوێنەوە. ئەگەر ڕێگە بەوە دراوە، کە تێبینیەکان ویادداشتەکان بەکار بهێنرێن، پێشوەخت ئامادەیان بکەن.

6. لە ئەرکەکانی نووسین و قسەکردن، پێشوەخت خۆت بە پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن ئاشنا بکە بۆ ئەوەی بزانیت وڵامێکی شیاوی تاقیکاری چۆنە.