دەرسی کۆمەڵناسی چۆن دەخوێندرێت؟ – 2

لە دەقەکەدا ڕوونکردنەوە یان پێناسەی چەمکەکان زۆرن. زۆرجار پێناسەکە لە هەمان ڕستەدا دەبینرێت کە چەمکەکە تێیدا بەکارهاتووە، یان لە ڕستەیەکی تەنیشت یەکتردا.

مەبەست لە پێناسە ئەوەیە کە بە وردی ڕوونی بکاتەوە کە شتێک چیە یان چۆنە و سەر بە کام گروپ یان چەمکی سەرووترە.پێناسەکە سێ بەشی هەیە: 

–          چەمکێک کە دەبێت پێناسە بکرێت

–          چەمک/گرووپی سەرەکی

–          تایبەتمەندییەکی جەوهەرییە کە ئەو چەمکەی پێناسە دەکرێت لە چەمکەکانی تر جیا

دەکاتەوە. بۆ نموونەڕیفراندۆم لە دەقدا بە دەنگدانێک پێناسە دەکرێت (چەمکێکی گروپ/سەرتاسەری کە ڕیفراندۆمیش سەر بەو پرسەیە) کە هاوڵاتی دەتوانێت ڕاستەوخۆ بۆچوونی خۆی لەسەر پرسەکە دەرببڕێت نەک لە ڕێگەی نوێنەرەکەیەوە (تایبەتمەندییە جەوهەرییەکان کە ڕیفراندۆم لە شێوازەکانی تری دەنگدان جیا دەکەنەوە)