1. زوو دەست بە پرۆڤەکردن بکە. ئەو بەشانەی بۆ تاقیکاری دەبێ بیانخوێنی دابەش بکە بەسەر ڕۆژی جیاوازدا. هەر جارە و بەشێک بخوێنەوە.
2. یادداشت هەڵبگرە: نەخشەی مێشک، وێنەکێشان، خشتەی بەراوردکردن، نەخشی تیر، لیست.
3. دڵنیابە لەوەی کە تێدەگەیت کە ژمارە جیاوازەکان چۆن پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە. چ شتگەلێک کۆی بابەتە پێکدەهێنن؟ کۆی بابەتەکە لە چ بەشێکگەلێک پێک دێ؟
4. بە نووسینی پێناسەی چەمکە سەرەکییەکان ڕاهێنان بکە.
5. ئەرکە نەکراوەکان ئەنجام بدە. هەروەها پێویستە ئەو ئەرکانە ئەنجام بدەیت کە لە پۆلدا پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.
6. چۆنیەتیی نووسینی وڵامی تاقیکردنەوەکە وەبیر خۆت بهێنەوە.