دەتوانیت بە باشترین شێوە لە چەمکی مێژوو تێبگەیت کاتێک خۆت نەخشێکی بینراو دروست دەکەیت، بۆ نموونە نەخشەی مێشک، خشتەی بەراوردکردن، نەخشی تیر یان هێڵی کاتی. کاتێک دەقەکە دەخوێنیتەوە، بەدوای پەیوەندییەکانی نێوان شتەکاندا بگەڕێ:
1. لە چ بابەتگەلێک لەباری کاتییەوە گێڕانەوەیەکی ڕێک و پێک دروست دەبێ؟
دەربڕینی کات و دەربڕینی قۆناغە جیاوازەکان بدۆزەرەوە:
یەکەم، دووەم، پاشان، دوای ئەوە، پێش – دوای، دواتر، لە کۆتایی، دواجار
2. هۆکارەکە چییە و دەرئەنجامەکەی چییە؟
بەدوای ئەوەدا هات کە—، لە ئەنجامدا—، لە ئەنجامی—ەوە دێتە ئاراوە، ئەنجامەکەی—، بۆیە—؛
شوێندانەرە، کاریگەری؛ بەشوێندا کەوتن، دەرئەنجام؛ هۆکار؛ بەدوایدا دێت؛ مەرج، پێویستی بە؛ دەبێتە هۆی؛ بەهۆی…
تێبینی بکە کە کردارەکە مانای شتەکە دەگۆڕێت:
شەڕەکە بەهۆی کەمی خۆراکەوە بوو ( هۆکار ). – شەڕەکە بووە هۆی کەمیی خۆراک ( دەرئەنجام ).
شەڕەکە بووە هۆی کەمیی خۆراک ( هۆکار ). – شەڕەکە بەهۆی کەمیی خۆراکەوە بوو ( دەرئەنجا).
3. چ شتێک بەراورد دەکرێت .
4. چ شتێک پاساوی بۆ دەهێندرێتەوە و چۆن .
بۆیە، بەهۆی ئەوەوە، لەبەر ئەوە کە