چۆن دەقی مێژوو دەخوێنیتەوە؟ – 5

بە گراف، واتە بە نمایشی گرافیک، بۆ نموونە نەخشە، خشتە یان دیاگرام، زانیارییەکانی ناو دەقەکە تەواوکە دەکرێن. گرنگترین شتەکان لە گرافەکان جیا بکەرەوە:

گرافەکە چی دەڵێت ؟ بابەتی گرافەکە بە زارەکی بۆ خۆت بڵێ، بۆ نموونە. ”خشتەکە باسی … دەکات.”

گەشەسەندنی ناو گرافەکە بەرەو کوێ دەڕوات؟

بەدوای گۆڕانکاری لەناکاوەکان و یان چاوەڕواننەکراوەکان لە گەشەکردنەکەدا بگەڕێ.

بەدوای خاڵی سەرەتا و کۆتاییدا بگەڕێ: بچووکترین و گەورەترین ژمارەکان یان بەشەکان

جیاوازی یان لێکچوونەکانی نێوان گروپەکان بدۆزەرەوە