1) هەموو جارێک دوای وانەکان بابەتەکە بخوێنەوە و ئەرکەکانی ماڵەوە ئەنجام بدە.
2) بۆ تاقیکردنەوەکە پێشوەخت دەست بە خوێندن بکە. ئەو شتانەی دەبێ پێیاندا بچییەوە، بەسەر کارەکانی ڕۆژانەتدا دابەش بکە. هەر جارە و بەشێک دووپات بکەوە.
3) ئەو بەشەی، کە دەبێ تاقیکاریی بۆ بکەی، لە چەند بەشی بچووکتر پێک دێ؟
4) چەمکە نوێیە ناوەندییەکانی هەر بەشیک چین؟ چۆن پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە؟
5) سەرنجت لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بێت و دڵنیابە لەوەی لێیان تێدەگەیت. یادداشت هەڵبگرەوە: هێڵیان بەژێردا بکێشەوە، ژمارە دابنێ، بەڕەنگ نیشانەیان بکە. نەخشەی بیر، وێنە، دیاگرام، نەخشە و خشتەکان بۆ یارمەتیدان بە وەبیرهێناوە بەکاربهێنە. نموونە و وێنە و سەردێڕی لاوەکی یارمەتیت دەدەن خاڵە سەرەکییەکانت وەبیر بێنەوە.
6) هەموو شتەکە بە دەنگی بەرز بۆ خێزانەکەت یان تەنانەت بۆ بووکەڵە ورچەکەت شی بکەوە. ڕوونکردنەوەکەت بە دەنگ تۆمار بکە.
7) چۆنیەتی نووسینی وەڵامێکی باشی تاقیکردنەوە وەبیر خۆت بهێنەوە. بە یارمەتیی یادداشتەکان ڕاهێنان بکە.