پشتبەستن بە تایبەتمەندییە جیاوازەکان پۆلێن بکرێن و ڕێکبخرێن . ئەم زانیاریانە لە خشتەکاندا خراونەتەڕوو. خشتەکە بە شێوەیەکی پوخت زانیاریی زۆر لەخۆدەگرێت. کاتێک زانیارییەکانی ناو خشتەکە ڕوون دەکرێنەوە، ڕستەی تەواو لە ژمارەکان و زانیارییە تاکەکانی دیکە دروست دەبن بۆ ئەوەی لە بابەتەکە تێبگەین. بۆ نموونە: خاڵی کوڵانی ئاو 001 پلەی سەدییە و خاڵی توانەوەی سەهۆڵەکە 0 پلەی سەدییە. هەروەها دەتوانرێت دەرەنجامەکان بە پشتبەستن بە ڕاستییەکانی ناو خشتەکە دەربکەون. بۆ ئەوەی دەرەنجامەکان دەربکەون، پێویستە لە خشتەکاندا بەدوای بچووکترین یان گەورەترین ژمارە، تایبەتمەندییە باوەکان، کۆنتراستەکان یان هەڵاوێرەکاندا (ئیستسنایەکاندا) بگەڕێیت.