چۆن بیرکاری لە ماڵەوە دەخوێنیت؟

1) چاو لە سەردێڕەکە بکە و بزانە پێشتر چ شتێکی لەسەر دەزانی؟

2) تێکستی کتێبەکە بخوێنەوە. لە چەمکەکان و یان یاساکانی حیسابکردن بگەڕێ، کە دەبێ فێریان بی. چۆن چەمکەکان و یاساکانی حیسابکردن پێوەندییان دەگەڵ یەکتر و ئەوشتانەی پێشتر فێریان بووی هەیە؟

3) بە قسەی خۆت بڵێ چەمکەکان مانایان چیە، واتە چەمکەکان پێناسە بکە.

4) نموونەیەک لە هەرچەمکێکی نوێ بهێنەوە.

5) چۆن دەتوانرێت چەمکەکان پۆلین و گرووپ بکرێن؟ گروپی چەمک پێکبهێنە، چەمکی سەرەکیو چەمکەکانی ژێرەوە دروست بکە. نەخشەی چەمک، خشتە و شێوازەکە بکێشەوە.

6) کێشەی نموونەیی و چارەسەرەکە بخوێنەوە. بۆ خۆت ڕوون بکەرەوە کە چۆن چارەسەرەکە دێتە ئاراوە.

7) ئەو بابەت و وشانەی نایانزانی دەستنیشانیان بکە و لە دەرسی داهاتوودا لە مامۆستاکەت بپرسە.

8) ئەرکەکانی ماڵەوەت ئەنجام بدە. ئەرکە نموونەیییەکان وەک مۆدێلێک بەکار بهێنە. وێنە بکێشەوە بۆ ئەوەی لە تێگەیشتنی بابەتەکەدا یارمەتیت بدا.

9) لەبیرت بێت کاری دەفتەرێکی ڕێک و پێک ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی دواتریش بتوانیت لە ئەرکەکان تێبگەیت. ئەرکەکان ژمارە بکە و لەنێوانی ئەرکەکان هێڵێک بکێشەوە. هەنگاوە نێوانەکانی ئەنجامدانی ئەرکەکە بەجوانی نیشانە بکە.

01) کاتێک ئەرکەکانی ماڵەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت، بە وردی گوێ لە چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئەرکەکە بگرە.