1) هەمیشە ئەرکەکانی ماڵەوە ئەنجام بدە. هەر لە پۆلەکەدا دڵنیابە، کە لە بابەتەکە تێگەیشتوویت.
2) چەمکە سەرەکییەکان و یاساکانی حیسابکردن دووبارە بکەرەوە. دڵنیابە، کە دەزانیت چۆن چەمکە نوێیەکان پێناسە بکەی. بە قسەی خۆت بیانگێڕەوە یان بیاننووسەوە. یاسای بیرگە بۆ بیرهێنانەوەی یاساکانی حیسابکردن دابنێ. لەبیرت بێت نموونەیەک لە چەمکێکی نوێ یان یاسایەکی حیسابکردن بهێنییەوە. ئایا دەتوانیت لەگەڵ خێزانەکەت یان هاوڕێیەکت بۆ تاقیکردنەوە بخوێنیت؟
3) ڕاهێنانی حیسابکردن بکە. زانیاری و مەرجە سەرەتایییەکان بدۆزەوە. . گرنگ نییە پێشتر فاکتورەکانتقەیدی ناکا، ەئەگەر پێشتر ڕاهێنانەکانت ئەنجام دابێ.
4) ئەگەر ئەنجامدانی ئەرکەکە سەخت و دژوار بوو، شێوازێکی ڕوونکەرەوە بکێشەوە.
5) ئەگەر لە تاقیکاریدا پێویستیت بە پەرگار، ماشێنی حیساب و یان ڕاستەی سێگۆشە و یان ڕاستە هەیە، دڵنیابە، کە دەزانی چۆن بەکاریان بهێنی.
6) ئەگەر لە تاقیکاریدا پێویستیت بە کۆمپیوتەر یان تابلێت بوو، دڵنیابە کە دەتوانیت هێماکانی بیرکاری پێویست بدۆزیتەوە.