کتێبی خوێندنی هەموو زمانێک دەتوانرێت بە هەمان شێوازبخوێنرێتەوە. کتێبی خوێندنی زمان بە شێوەیەک ئامادە دەکرێت کە فەرهەنگۆک و ڕێزمانی بەشەکانی پێشوو لە بەشەکانی دواتری کتێبی خوێندندا بەکاربهێنرێن. هەربۆیە گرنگە لە کاتی فێربوونی زمانێکدا بە ڕێکوپێکی و لەسەرەتاوە تا کۆتایی بابەتەکانی کتێبی خوێندن بخوێنرێنەوە. ئەگەر خوێندکارلەدەرس ئامادەنەبووبێت، دەبێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو بابەتانە بخوێنێت کە لە کاتی ئامادەنەبووندا خوێندراون. دەتوانی داوای یارمەتی لە مامۆستا بکەی.
دەقی خوێندنەوە بە مەبەستی بە دەنگ خوێندنەوەیە. دەقی خوێندنە دەتوانێت دیالۆگیش بێت، واتە وتووێژ لە نێوان مرۆڤەکاندا. زۆرجار دیالۆگەکان پەیوەندییان بە دۆخەکانەوە هەیە. کاتێک دەقەکە بە دەنگی بەرز دەخوێندرێتەوە، مۆدێلێکی بێژەکردن بەدەست دێت. هەروەها خوێندنەوە بە دەنگی بەرز یارمەتیدەرە بۆ وەبیرهێنانەوەی وشە و دەربڕین و پێکهاتەکان.
وێنەی پێوەندیدار لە ناو دەقەکە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە دۆخەکە. هەروەها دەقی خوێندنەوە و دیالۆگ وەک مۆدێلێک بۆ نووسین و قسەکردنی خۆت کاردەکات.
بە یارمەتی دەقی خوێندنەوە فێر دەبین
– وشەسازیی گشتی (ژیان، بە دڵنیاییەوە)
– وشەسازی پەیوەست بە دۆخەکە یان بابەتەکەوە (گۆڕەپانی یاری، گۆم )
– ئیدیۆم یان وتە (کاتی خۆش بەسەر بەرە)
– ڕێزمان (نەمکردووە)
– پێکهاتەکان (منداڵان یاری دەکەن)
– تێگەیشتن لە خاڵە سەرەکییەکانی دەقەکە بۆ ئەوەی پێویست نەکات مانای هەموو وشەیەک بزانیت.
مۆدێلی ژانری دەق (بۆ نموونە شرۆڤەکردن و باسکردن لە ژینگەی ژیانی خۆی)
خوێندنەوەی دەقەکان ڕاهێنانیان دەگەڵە. ڕاهێنانەکان پێوەندییان دەگەڵ ئەو وشانە، پێکهاتەی زمان و ڕێزمانەوە هەیە، کە فێریان بوون. لە ئەرکەکانی نووسین و ئەرکەکانی قسەکردندا، هەمیشە دەتوانیت دەقەکانی کتێبەکە وەک مۆدێلێک بەکاربهێنیت. زمان (وشەسازی و پێکهاتە و هەروەها ڕێزمان) بە باشترین شێوە بە دووبارەکردنەوە و دەورەکردنەوە و بەکارهێنانی لە چوارچێوەی نوێدا چ بە نووسین و چ
لە قسەکردندا فێر دەبی.