دەقی دەرسی ئابووریی ماڵ یان ماڵداری چۆن دەخوێندرێتەوە؟ – 1

وانەکانی ئابووریی ماڵ یان ماڵداری بۆ نموونە پاککردنەوە و جلشۆرین و چێشت لێنان دەگرێتەوە. لە وانەکاندا فێردەبیت چۆن ڕووبەڕووی کارە ڕۆژانەیەکانی ماڵەوە ببیتەوە و هەربۆیە دەقەکانی ئەم دەرسە زیاتر ڕێنمایین. هەروەها زانیاری لەسەر خۆراکی تەندروست و شێوەکانی کارکردنی سەلامەت بەتایبەتی لە چێشتخانە دەدرێت. ڕێنمایییەکانی خۆراک سەرەتا لیستی پێکهاتەکان و ڕێژەکانیان دەخەنە ڕوو. بڕە و ڕێژەکان بە دەنک و یان کورتکراوە هاتوون، بۆیە دەبێت بە وردی لیستەکە بخوێنییەوە، ئەگەرنا خواردنەکە تێکدەچێت. پێکهاتەکان لەسەر مێزەکە کۆدەکرێنەوە و بە ئامادەیی پێوانە دەکرێن.