دەقی دەرسی ئابووریی ماڵ یان ماڵداری چۆن دەخوێندرێتەوە؟ – 2

ڕێنماییەکانی بەرهەمهێنان وەک فەرمان یان ئامۆژگاری (فۆڕمی ئەمر و دەستوور) دەدرێن: توێکڵەکەی لێبکەوە، وردی بکە، بیپێوە. سەرەتا ڕێنمایییەکان بە تەواوی و دواتر هەنگاو بە هەنگاو لە هەمان کاتدا کە خواردنەکە ئامادە دەکرێت، دەخوێندرێنەوە. گرنگە کارەکان بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی دروستکردنی خواردنەکە سەرکەوتوو بێت و لە ڕێنمایییەکان تێبگەی. ئەگەر لە سەرەتاوە ڕێنماییەکانت نەخوێندووەتەوە، ئەوە ڕوون نییە کە مەبەست لە وشەی ” پارچە” لە ڕێنمایییەکاندا بە مانای چییە. ژمارەدان ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەکە ڕێنماییەکان بە ڕێک‌وپێکی جێبەجێ بکرێن.