لە چێشتلێناندا شێوازی ئەنجامدانی کارەکان بە هەڵبژاردنی کردار پێناسە دەکرێت. لە کاتی دەرسەکاندا شێوازی جیاواز بۆ ئەنجامدانی کارەکان فێردەکردرێن. بیکوڵێنە، مانای جیاوازە لە کوڵان، لێکی بدە، مانای دەگەڵ تێکوەردان جیاوازە. پێویستە سەرنج بدەیە ئەم جیاوازییانە. لە ڕێنماییەکانی خواردن و لیستی پێکهاتەکاندا هەمیشە هەمان وشە بەکارناهێندرێن. لە ڕێنمایییەکاندا تەنها چەمکی گشتی پێکهاتەکان دەتوانرێت بەکاربهێنرێت: بۆ نموونە چەوری بە مانای ئەو چەورییانەن (بۆ نموونە ڕۆنی چێشتلێنان) کە لە لیستی پێکهاتەکاندا ئاماژەیان پێکراوە، لەکاتێکدا ئاردەکان بەمانای هەموو ئەو ئاردانەن کە لە لیستی پێکهاتەکاندا ئاماژەیان پێکراوە. هەروەها ڕێنمایییەکانی ئامادەکردن پێت دەڵێت ئامادەکردنەکە بە کام شێوە یان ئامرازێک ئەنجام دەدرێت: بە چنگاڵێکی دار، لەسەر ڕەفەی ناوەڕاستی فڕنەکە، بە میکسەری دەستی، بۆ ناو قابڵەمەکە. زۆرجار ڕێگا و شێوەی ئەنجامدانەکە بە یارمەتیی پاشگری -lla/-llä ئاماژەی پێدەکرێت، واتە بە adessiivi. هەروەها کات و ماوەی کوڵاندنی خواردنەکەش باس کراوە.