زانیاری گشتی سەبارەت بە خۆراک و پێکهاتەکانی خۆراک لە دەقەکاندا هاتوون. زانیاری دەتوانێت بە شێوەی خشتە، دیاگرام یان وێنە بێت. بۆ نموونە وێنەی مۆدێلی دەوری باس لە چۆنیەتیی پێکهاتنی خۆراکی تەندروست دەکا. دەتوانیت بە ئاسانی زۆرێک لە دەقەکانی کتێبی خوێندن خۆت دابەش بکەیت بۆ دیاگرام، خشتە یان نەخشەی مێشک . دەقەکانی ئابووریی ماڵ یان ماڵداری جگە لە چێشت لێنان، باس لە کارەکانی ماڵەوەش دەکەن. هەروەها ئەم دەقانەش بە گشتی ڕێنمایین. چەمکی نوێیان بۆ فێربوون هەیە ( قوماش، نیشانەی ڕێنمایی چاوەدێری کردن), کە ناوەرۆکەکەی بە گشتی لە کاتی وانەکاندا و خۆت بە ئەنجامدان و لێکۆڵینەوە دەتوانی ڕوونیان بکەیەوە.
لە کۆتاییدا زۆربەی کتێبە دەرسییەکان پێڕستێکیان هەیە کە یارمەتیت دەدات لە چەمکە نوێیەکان تێبگەیت و ڕێنماییت دەکات بۆ دۆزینەوەی زانیاری لەو لاپەڕەیەدا، کە باسی لێ کراوە. لە ئیندێکسەکەدا چەمکەکان بە ڕێکوپێکی ئەلفوبێ هاتوون. کام وشەی ناو دەقەکە لە ئیندێکسەکەدا هەیە؟ دەبێ و باشترە ئەوان فێربی!