چۆن لە ماڵەوە دەرسی ئابووریی ماڵەوە دەخوێنیت کاتێک تاقیکردنەوەکەت لە پێشە؟

1) لە کاتی خۆیدا دەست بکە بە پێداچوونەوە بۆ تاقیکردنەوەکە، لە چەند ڕۆژ پێش تاقیکردنەوەکەوە دەست پێبکە.

2) دڵنیابە کە دەتوانیت بە وشەی خۆت چەمکە نوێیە سەرەکییەکان ڕوون بکەیتەوە.

3) بیر لەوە بکەرەوە کە ئەو بابەتەی کە دەیخوێنیتەوە چۆن پەیوەندی بە ژیانی خۆتەوە هەیە. ئەزموونەکانت لە ە شتە چیە؟

4) دڵنیابە کە دەتوانیت چۆنیەتیی ئەنجامدانی کارە جیاوازەکانی ماڵەوە ڕوون بکەیەوە. ئەگەر دەتوانی لە ماڵەوە مەشق بکە. بیرت بێتەوە کە لە پۆلدا چی و چۆن ئەنجام دەدرا.

5) مەشق بە خوێندنەوەی ڕێنماییەکانی خۆراک بکە. ئەگەر دەتوانی لە ماڵەوە مەشق بکە. بیرت بێتەوە کە خواردنەکە لە پۆلدا چۆن لێنرابوو.

6) کاتێک بیرت دێتەوە کە لە پۆلدا چی کراوە، مانای وشەکانت وەبیر دێنەوە. کاتێک دەتسووڕاند و دەتخولاندەوە چیت دەکرد. چیت کرد کاتێک پێگەیشتنی خۆراکەکەت تاقیکردەوە. لە کوێ ناوی چاودێرییەکەت دۆزییەوە .

7) هێشتا چ شت و وشەیەک پێویستە ڕوون بکرێنەوە؟