چۆنیەتیی خوێندنەوەی دەقی جوغرافیا – 1

دەقەکانی بابەتی جوگرافیا زانیاری دەربارەی زەوی و ناوچە جیاوازەکانی و بارودۆخی دانیشتوان و نیشتەجێبوونیان و کەشوهەوا و ڕووەک و کۆمەڵەی خۆرمان دەخەنە ڕوو. هەروەها دەقەکان باس لە گۆڕانکاری و پێشکەوتنە جۆراوجۆرەکان دەکەن ( واتە پرۆسەکان، بۆ نموونە دروستبوونی هەسارەی گازی).

تایبەتمەندیی دەقەکانی جوگرافیا ئەوەیە، کە ئەوان شتەکان پۆلێن دەکەن.  سامانێکی زۆر لە چەمکی نوێیان تێدایە (شەهاب، مانگ)، کە لە گروپی سەروو ( کۆمەڵەی خۆر ) و ژێر گروپ ( مانگ، هەسارەکان و هتد) کۆدەکرێنەوە. چەمکەکان بە پێناسە و نموونە ڕوون دەکرێنەوە. کاتی خوێندەنەوەی دەقەکانی جوگرافیا، دەبێ بە دوای چەمکەکانی سەرەوە و ئەو گروپانەدا بگەڕێین، کە چەمکە لاوەکییەکان دەخۆ دەگرنەوە. هەروەها بەدوای پێناسەکاندا دەبێ بگەڕێین و بە وشەی خۆمان شییان بکەینەوە.