چۆنیەتیی خوێندنەوەی دەقی جوغرافیا – 3

دەقە درێژەکان هەمیشە سەردێڕی لاوەکییان هەیە. سەردێڕی لاوەکی یارمەتیت دەدات پێشبینی ئەوە بکەیت کە بڕگەی داهاتوو باسی چیت بۆ دەکات. بە یارمەتیی ژێرسەردێڕەکان دەتوانیت خاڵە سەرەکییەکانی تەواوی دەقەکە لە ماڵەوە دووپات بکەیەوە و وپێیاندا بچییەوە، کاتێک بیرت دێتەوە کە چ شتێک لە ژێر سەردێڕەکەدا هاتووە. کەپشنەکە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تێبگەین وێنەکە باسی چی دەکات.