چۆنیەتیی خوێندنەوەی دەقی جوغرافیا – 4

لە دەقەکاندا، دەتوانرێت زانیارییەکان لە گرافەکاندا کورت بکرێتەوە: بۆ نموونە، دیاگرام، ئامار، خشتە و نەخشە (بۆ وێنە نەخشەی مامناوەندی پلەی گەرمی یان نەخشەی ناوچەکانی ڕووەکی). گراف و وێنە زانیاری زیاتر و ڕوونکردنەوەی زیادە بە خوێنەر دەبەخشن. لە کاتی خوێندنەوەدا گرافەکان دەکرێن بە وشە:

1) گرافەکە باسی چ شتێک یان دیاردەیەک دەکات؟

2) ) سەرەکیترین و گرینگترین شتەکانی ناو گرافەکە چین؟

3) چ جۆرە زانیارییەکی تەواو لە داتاکان دروست دەبن؟

4) گرافەکە چۆن پەیوەندی بە باقی دەقەکەوە هەیە؟

بە تایبەتی پرۆسەی جۆراوجۆر، یان ڕێڕەوی گەشەکردن، بە دیاگرام و وێنەکێشان ڕوون دەکرێنەوە. ئەگەر دەقەکە باسی پرۆسەیەک بکات، ئەوا خوێندکار دەتوانێت خۆی دیاگرامێک بکێشێتەوە. زۆرجار ئەرکی ناو کتێبی خوێندن تەنها ئەرکێکی وێنەکێشانە. دەتوانرێت دیاگرامێک بکێشرێت کە باس لە پرۆسەکە دەکات، بۆ نموونە سەبارەت بە دروستبوونی هەسارەی گازی.