چۆن پێداچوونەوە دەکەیت بۆ تاقیکردنەوەی جوغرافیا؟

1) ئەو بەشەی بۆ تاقیکردنەوە دێ، بکە بەشی کورت کورت و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بیانخوێنەوە.

2) ڕوونکردنەوە بۆ چەمکە سەرەکییەکان بە وشەی خۆت بنووسە. چەمکەکانی ناوچەی تاقیکردنەوەکە پۆلێن بکە بۆ گروپ. کام چەمکەکان پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە؟ چۆن؟

3) دڵنیابە لەو پرۆسانەی کە لە دەقەکاندا باسکراون تێدەگەیت. دیاگرامەکان بکێشەوە.

4) لەگەڵ ئەرکەکانی ماڵەوە ڕاهێنان بکە.