زمانی فینلەندی لە هەموو وانەکاندا دەخوێنرێت. لە هەموو وانەکاندا، قوتابیان فێری شێوازی دەربڕینی ئەو شتانە دەبن کە تایبەتن بە بابەتەکە. بۆ نموونە، لە دەرسی زیندەوەرزانی و کیمیا دەخوێنن چۆن ڕاپۆرتی توێژینەوە دروست بکەن، لە کاتێکدا ئابووری ناوماڵ چۆنیەتیی خوێندنەوەی ڕێنمایییەکان دەخوێنرێت. هەر بابەتێک وشەگەلی تایبەتی خۆی هەیە، کە جیاوازە لە وشەگەلی ڕۆژانە. بۆ نموونە، ڕووناکی مانای شتی جیاواز دەگەیەنێت لە ژیانی ڕۆژانە و لە فیزیا. لە بابەتە جیاوازەکاندا، قوتابییان هەروەها وشەگەلی هاوبەش و شێوازی دەربڕینی هاوبەش بۆ هەموو بابەتەکان دەخوێنن، کە پێی دەگوترێت وشەگەلی بوارەکانی زانیاری. زمانی ئەکادیمی، کە تایبەتمەندیی تایبەتی خۆی هەیە کە بە ڕوونی جیاوازە لە زمانی گفتوگۆی ڕۆژانە. بۆ نموونە، ”چی پێش ڕووداوەکان ڕووی داوە و چی بووەتە هۆی ڕووداوەکە” کە دە زمانی ڕۆژانەدا ئاوا دەری دەبڕین ”چی پێش ڕووداوەکە و دوای ڕووداوەکە ڕووی داوە”. وشەکانی بەر لە، و دەبێتە هۆکاری ئەوەی ڕوویداوە و هەروەها وشەکانی بێمەبەست و مەبەستدار، دەربڕینی نمونەییی زمانی ئەکادیمین. دەربڕینی نووسینی ئەکادیمی دەبێت لە هەموو پۆلەکان فێر بن، چونکە بۆ هەموو خوێندنێکی بەردەوام لە دوای قوتابخانەی سەرەتایی پێویستە1.