دەرسی کۆمەڵناسی چۆن دەخوێندرێت؟ – 1

توێژینەوەی کۆمەڵایەتی باس لە دیاردە، پێکهاتە و چالاکییەکانی کۆمەڵگەی فینلەندی دەکات. ئەو چەمکانەی کە فێر دەکرێن زۆرجار فراوان و ئەبستراکتن، واتە مانایین. شتێکی چەمکی بە جۆرێکە کە دەتوانرێت نموونەی کۆنکرێتی (بینراو) یان دەرکەوتنی لێ بدرێت، بەڵام خودی چەمکەکە نابینرێت. ئەم جۆرە چەمکانە بۆ نموونە  دیموکراسی یان یەکسانی، نموونەی هەردووکیان دەتوانرێت بهێنرێتەوە، بەڵام هیچ کامیان خۆیان نابینرێن. بۆ نموونه یه کسانی له و شێوەیه دەرده که وێت که ژن و پیاو مافی یه کسانیان له سه ڕ موڵک و ماڵی خۆیان هه یه. خودی یەکسانی ناتوانرێت وێنەی لێ بگیردرێ.

دەقی خوێندنەوە بۆ ئەوە دانراوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە ماڵەوە بخوێنرێتەوە. لە کاتی وانەکەدا مامۆستا چەمک و نموونە یان دەرکەوتە ناوەندییەکانی ئەو بابەتەی کە دەخوێندرێت ڕوون دەکاتەوە. ئەو ئەرکانەی لە پۆلدا ئەنجام دەدرێن، یارمەتیدەرن بۆ تێگەیشتن لە ناوەرۆکی چەمکەکان. وێنە یان گرافەکان زانیاری زیاتر لەسەر بابەتەکە دەدەن و ڕوونی دەکەنەوە.