چۆن لە ماڵەوە دەرسی کۆمەڵناسی دەخوێنیت؟

1.       سەردێڕەکە چاو لێکە. پێشتر چیت لەو بارەیەوە دەزانی؟ خۆت چ تێبینییەک یان ئەزموونێکت لەو بارەیەوە هەیە؟

2.       تەواوی دەقەکە بخوێنەوە. لیستێک لە هەموو ئەو شتانە دروست بکە کە لە دەقەکەدا ئاماژەیان پێکراوە و ناونیشانەکە پێکدەهێنن. بەم شێوەیە تێدەگەیت کە کۆی بابەتەکە لە چ بەشی بچووکتر پێک هاتووە.

3.       لیستەکەت بخوێنەوە و دڵنیابە کە دەتوانیت ئەو چەمکانە پێناسە بکەیت کە لە دەقەکەدا باسکراون.

4.       وشە یان شتگەلێک بنووسە کە لێیان تێناگەی. لە دەرسی داهاتوو لە مامۆستا پرسیار بکە.

5.       ئەرکەکانی ماڵەوەت ئەنجام بدە. خوێندنەوەی دەق و وێنە و گراف وەک یارمەتیدەر بەکاربهێنە . لەبیرت بێت لە وڵامەکاندا زمانێکی خوێندنی باش بنووسیت.